پەرلەمانی عێراق بۆ ئەم هەفتەیە بەرنامەی کاری چڕی داناوە و بڕیارە چوار ڕۆژ لەسەریەک کۆبوونەوە ئەنجام بدات. لەو کۆبوونەوانەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەشت پێشنیازەیاسای جیاواز دەکرێت کە پەیوەندییان بە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان و دۆخی وڵاتەوە هەیە.
لە نێوان ئەو یاسایانەدا، پێشنیازەیاسای “سەپاندنەوەی خزمەتی سەربازی” بەسەر گەنجاندا بە گرنگترین تەوەر دادەنرێت. سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی ئەم یاسایە تێپەڕێنرێت و چیتر خزمەتی سەربازی وەک ئەرکێکی نیشتمانی لە عێراقدا جێبەجێ بکرێت.
ئامانجی حکومەت و پەرلەمان لەم هەنگاوە، دروستکردنی سوپایەکی تۆکمە و بەهێزە، هاوکات دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەم یاسایەوە بەشێک لە کێشەی بێکاری لە نێو توێژی گەنجاندا چارەسەر بکەن. چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکاندا مشتومڕی زۆر لەسەر ناوەڕۆکی ئەم یاسایە بکرێت.


































































