زاری كرمانجی :
ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە سەردانەكەی ئەم دواییەیدا بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان، داوای كردبوو لە نزیكەوە خانەوادەی ژینا ئەمینی ببینێت و سەردانی ماڵەوەیان بكات، بەڵام هەرزوو باوكی ژینا ئەم دیداره رەت دەكاتەوە.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە لێدوانێكدا بە تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگەیاند :” ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران، لە سەردانی ئەم دواییەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان داوای كردبوو سەردانی ماڵی ژینا ئەمینی بكات و كەسوكارەكەی ببینێت، بەڵام ئەمجەد ئەمینی باوكی ژینا داواكارییەكەی قبووڵ نەكردووە و ئامادە نەبووە چاوی بە ڕەئیسی بكەوێت.”