مقدم کاروان میراودەلی
ڕاوێژکارو شارەزایی دادی بەرگری شارستانی
وەرزی بەهارو دەرچوونەکان بابەتێکی زیندووی کۆمەڵگای کوردیە بەمەبەستی کۆکردنەوەو هێنانەوەی گیای بەهارە بۆیە پێویستە بە شێوەیەکی پارێزراو سەلامەت و ڕێکخراو بەرنامە دابنێت چونکە هەم سەلامەتی خۆت گرنگە هەم پاراستنی ژینگەو ناوچەکانی کە ڕووی تێ دەکەن.
ئەمانەی خوارەوە چەند ڕێنماییەک گرینگ سەرەکین
۱. هەڵبژاردنی کات
باشترین کات بۆ دەرچوون کاتی بەیانی زوو یان پێش نیوەڕۆ هەوا چونکە گونجاوترین کاتە.
۲.لە کاتی بارانی بەلێزمە یان بای توند نابێت دەربچن چونکە زەوی گونجاو نیەو زۆریش مه ترسیدارە.
۳. گرنگی پێداویستیەکان وکەرەسەکانی پاراستنی کەسی وەک پێڵاوی گونجاو بۆ شاخ و
جلوبەرگی گونجاو بەپێی وەرزی دیاری کراو یان ئاو و خواردنی سووک پێویستە فەراهەم بکرێن.
٤.چەقۆی بچووک یان کەرەستەی بڕین بۆ گژوگیا گونجاو لەگەڵدا بێت.
٥.تەلەفۆن و پاوەربانک بۆ کاتی پێویست لەکاتێکدا زۆر دەمێنیتەوە بۆ ئەوەی لەشێوەی پەیوەندی گرتن دانەبڕێن.
٦. ناسینی گژوگیاکان
تەنها ئەو گیایانە کۆبکەرەوە کە دڵنیای لێیان چونکەهەندێک گیای ژەهراوی هەن نایان ناسیت و زۆریش مەترسیدارن.
۷.باشترە لەگەڵ کەسێکی شارەزا بچیت ئەگەر تازەیت یان جاری یەکەمتە پێویستیت بەئەزموونی خەڵکانی تر دەبێت.
٨. پاراستنی ژینگە
هەموو گژوگیایەک کۆ مەکەرەوە هەندێکی بۆ سروشت بەجێبهێڵە.
۹.ڕیشەکان و ڕەگەکان هەڵمەکێشەوە تەنها بەشی سەرەوە ببرە نەک لەبنچینەدا هەڵی بکەنی و توشی زیان و لەناوچونی بکەیت.
۱۰.زبڵ لەدوای خۆت جێ مەهێڵە شوێنەکان بەپاکێ جێ بهێڵە.
۱۱. سەلامەتی خۆت وهاوڕێکانت گرنگە بە تەنیا مەچۆ بۆ شوێنە چۆڵ و چیاو بەرزایەکان وا باشترە لەگەڵ هاوڕێیەک یان گروپێک لەهاوڕێکانت یان خەڵکانێک بەشێوەیەک ئەم کردارە بەجێ بگەیەنن یاوەریان بکەیت.
۱۲.هەرکاتێک دەچیتە شوێنێکی سەخت پێویستە شوێنی خۆت بەکەسێ تر بڵێیت پێش چوون زانیاری جێگای چونت لای کەس وکارت یان کەسێ نزیکت زانراوبێت.
۱۳.ئاگاداری مار و ئاژەڵە دەرندەکان بن ڕەنگە هەندێ جار ببنە مەترسی لەسەر گیانتان.
۱٤. ڕێگاکان و ناوچە زانراوەکان یان ڕێرەوەکانی بەکارهاتوو بەکاربێنن.
۱٥.ڕێگای ناسراو بەکاربهێنن مەچنە ناو شوێنی نەناسراو ڕەنگە مەترسیداربن.
۱٦.ئەگەر GPSتان هەیە بەکاری بهێنن بیان کەنەوە باچاڵاک بێت.
۱۷.هەرگیز لەناوچەی لووغم وتەقەمه نیەکان نزیک مەبنەوە.
۱٨.لەبینینی هەر تەقەمەنیەک یان هێمایەکی مەترسیدار هاوڕێکانتان لێی ئاگادار بکەنەوە یان نیشانەیەک لەو ناوچەیەدا جێ بهێڵن وەک هێمایەک کەگوزارشت بێت لە شوێنی مەترسیدار.
۱۹.هەرگیز ناوچەی سەخت و پڕ لەمەترسی هەڵمەبژێرن بۆ کۆکردنەوەی گژوو گیا چونکە مەترسی لەسەر گیانتان درووست دەبێت.
۲۰.زۆرگرنگە جانتایەکی گونجاوتان پێ بێت بەشێک لەکەرەسەی خۆپاراستن و فریاگوزاری خێرای تەندرووستی تیادا بێت بۆ کاتی پێویست.
بابەتی چونە دەرەوە بۆ دەشت و دەروو ناو چیاو شوێنە سەختەکان بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە کردارێکە کە خەڵکێکی زۆر لەوەرزی بەهاردا هەڵدەستن بەم کارەیە کەزۆر جار لەم چوونە دەرەوانەدا دووچاری حاڵەتی هەڵدێران و زامداربوون و گیان سپاردن دەبنەوە بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی دەگرن بەتیمەکانی بەرگری شارستانی بەڕێگای پەیوەندی گرتن بەژووری کۆنترۆڵ بەژمارە (۱۱٥)تاکو بەخێرای ترین شێوە تیمەکان بگەن بۆ ئەنجام دانی پڕۆسەی ڕزگار کردن تاکو ببنە فریاد ڕه سی ئەو هاوڵاتیانەی دووچاری هەڵدێدێران و ڕووداوەکانی تر دەبنەوە.


































































