زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، کەشی ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و سبەی هەینیش لەكاتەكانی شەودا لە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت. هەروەها پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرمانش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكەی كەشناسی، سبەی هەینی ئاسمان لە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەکاتەکانی شەودا بەتاییبەتی لەناوچە شاخاوییەکانی سنوری رۆژئاوا. هەروەها پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 بۆ 3) پلە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 21 پلەی سیلیزی
پیرمام 18 پلەی سیلیزی
سۆران 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆک 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی


































































