ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەینێت، لەو ماوەی دواییدا پێکدادانە کۆمەڵایەتی و چەکدارییەکان لە ڕەقە و دێرەزوور بەهۆی نالەباریی دۆخی ئەمنی زیادی کردووە و بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک کەس.
بەپێی زانیارییەکان، لە گەڕەکی ڕمێلەی ڕەقە، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی، ناکۆکییەک دروستبوو و بە توندی هێرشیان کردووەتە سەر یەکدی. دواتر چەکی قورس بەکارهاتووە و لە ئەنجامدا چەند کەسێک بریندار بوون.
لە هەمان کاتدا، لە نزیکی چوارڕێیانی کورە عەرزییە لە گەڕەکی جۆرای دێرەزۆر، پێکدادانێکی دیکە ڕوویدا کە تێیدا چەک بەکارهاتووە و کەسێک بریندار بوو.
هاوکات، لە شارەدێی خەرانیجی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، پێکدادانێکی کۆمەڵایەتیی دیکە ڕوویداوە و تەقە لە نێوان دوو لایەن کراوە.
ئەم ڕووداوانەش بەردەوامیی ئاڵۆزییە ئەمنییەکان و زیادبوونی توندوتیژی کۆمەڵایەتی لە ناوچەکەدا نیشان دەدەن.


































































