زاری كرمانجی :
سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامی سەركەوتن بۆ كۆڕبەندی ساڵانەی پارتە دیموكراتەكانی جیهان لە واشنتن دەنێرێت.
بە نوێنەرایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی، فەلاح حەسەن جێگری سەرۆكی لاوانی دیموكراتی سیاسی ئەوروپا و جیهان و نوێنەری یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، بەشداری كۆڕبەندی ساڵانەی پارتە دیموكراتەكانی جیهانی دەكات لە واشنتن.
بڕیارە فەلاح حەسەن پەیامی سەرۆك مەسعود بارزانی بە بەشداربووانی كۆِربەندەكە بگەیەنێت و لەگەڵ ئەوەش سوپاسی داوەت و بانگهێشتەكەی ستیڤن هارپەر سەرۆكی پارتە دیموكراتەكانی جیهان بكات بۆ كۆڕبەندەكەیان.
كۆڕبەندەكە سێ رۆژ دەخایەنێ بۆ ئەو 70 وڵاتەی تێیدا ئەندامن بە 85 پارتی دیموكرات لە جیهان، ژمارەیەك لە سەرۆكی وڵاتان و سیناتۆر و پیاوانی كۆنگرێسی ئەمەریكا و كەسایەتی سیاسی لە كۆڕبەندەكە ئامادە دەبن، فەلاح حەسەنیش كە نوێنەرایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی دەكات لەوێ، بڕیارە چەند دیدارێك لەگەڵ كەسایەتیە سیاسیەكان ئەنجام بدات.