زاری كرمانجی-سۆران
لەژێر دروشمی “خوێنی ئێمە، دیارییەکە بۆ نیشتمان و وەفایەکە بۆ شەهیدان، ڕێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان هەڵمەتێکی فراوانی خوێن بەخشینی بۆ بەشی پۆلیسی گومرگی سۆران ڕێکخست.
هونەر عەبدلواحید، سەرۆكی ڕێكخراوی بەخشینی خوێن و ژیان بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “بە مەبەستی خزمەتکردن و دابینکردنی خوێن بۆ بانکی خوێنی سۆران، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەفسەران و کارمەندانی بەشی پۆلیسی گومرگ بەشدار بوون لە بەخشینی خوێن.
گووتیشی: ” ئەم چالاکییە وەک هێمایەک بۆ وەفا و دڵسۆزی بەرامبەر بە نیشتمان و خوێنی گەشی شەهیدان ئەنجامدرا.


































































