ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
نوێترین ئاماری ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بۆ گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە مانگی ئازاری ڕابردوو بڵاوکراوەیەوە و دەرکەوت، حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە ئاستێکی لەڕادەبەدەر بەرز دایە
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرواری ٢٠٢٦/٤/١٥، ڕاگەیەندراویی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاوکرایەوە. بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا کۆی گشتی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری، ١٨,٥٦٥ گرێبەست بووە و کۆی گشتی حاڵەتەکانی جیابوونەوەش ٥,٠٧٥ حاڵەت بووە.
ئامارەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:
رەسافە (بەغدا): ٣,٠٥٤ هاوسەرگیری و ١,٠٤٦ جیابوونەوە
کەرخ (بەغدا): ٢,٤٤٠ هاوسەرگیری س ١,٠٣١ جیابوونەوە
نەینەوا: ١,٧٢٢ هاوسەرگیری و ٣٥٥ جیابوونەوە
بەسرە: ١,٦٩٧ هاوسەرگیری و ٥٥٧ جیابوونەوە
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، کەمترین رێژەی جیابوونەوەش لە پارێزگای موسەنا تۆمارکراوە کە تەنیا ٨٧ حاڵەت بووە، لە بەرامبەر ٥٠٢ گرێبەستی هاوسەرگیریدا.


































































