زاری كرمانجی-سۆران:
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كرێكارانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەدان كرێكاری بیانی بۆ ڕەخساندنی هەلی كار ڕوویان لە دەڤەری سۆران كردووە.
هەژار یونس، بەڕێوەبەری دەستەبەری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی كرێكارانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كە هەر چوار قەزای (سۆران، ڕواندز، مێرگەسۆر، چۆمان) لەخۆ دەگرێت، تا ئێستا ناوی نزیكەی 700 سەد كرێكاری بیانی لەلامان تۆمار كراون كە لە شوێنە جیاوازەكان كار دەكەن، لە نێوانیاندا ژمارەیەكی بەرچاو كرێكاری ئافرەت هەیە كە لە خواردنگە و بازاڕ و دووكان و فرۆشگا و ئاریشگاكان كار دەكەن”.
دەشڵێت:” كرێكارە بیانییەكان زۆربەیان خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و وڵاتی ئێرانن، ئەوانی دیكەش باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان و شارەكانی عێراقن و لە سۆران كار دەكەن و مافەكانیان لای ئێمە پارێزراوە و هاوشێوەی خەڵكی دیكەی ناوچەكە ڕۆژانە سەرقاڵی كار و كاسبی خۆیان دەبن.”