زاری کرمانجی-سۆران:
سەرۆکی شارەوانی سۆران ئاشکرای دەکات، ئەوانەی زەوی سندووقیان هەیە، دەتوانن داواکاری پێشکەش بە سەرۆکایەتی شارەوانی بکەن، بۆ ئەوەی لە داهاتوو مۆڵەتی دروستکردنی خانوویان پێ بدرێت.
کاوە نەجیم، سەرۆکی شارەوانی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو هاووڵاتییانەی زەوی سندووقیان هەیە لە ناو گەڕەک و شوێنەکانی شار، هەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا سوودمەند بن لە ڕێگە پێدانی دروستکردنی خانووەکانیان، واتە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە زەوییەکانیان سندووقەیە و دەوروبەرییان کراوەتە خانوو، لەم بڕیارە سوودمەند دەبن”.
ئاشکراشی دەکات: “لەم ساڵانەی ڕابردوو تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەس داواکاری زەوییەکانیان بۆ دروستکردنی خانوو داوەتە شارەوانی، دوای ئەم بڕیارەش ئەو هاووڵاتییانەی زەوی سندووقیان هەیە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن”.