پشتیوان كەریم – سۆران :
هاووڵاتییان باس لەوە دەكەن كە پێدانی كارەبای مۆلیدە كەمبۆتەوە، كەچی نرخی ئەمپێر هەروەكوو مانگەكانی رابردووە لەسەر هاووڵاتییان حیسابكراوە، بەڵام هەروەكوو بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كارەبای گشتی سۆران بۆ زاری كرمانجی هێمای بۆ دەكات كاتژمێرەكانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان وەك خۆیەتی و هیچ كەم نەكراوەتەوە.
وەفا سەعید خان، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای ئیدارەی سۆران گووتیشی:” بەگشتی لە ماوەی 24 كاتژمێردا، شەش بۆ حەوت كاتژمێر كارەبای مۆلیدە بە پێی خشتەی دیاركراو دەدرێت بە هاووڵاتییان و كەم نەكراوەتەوە.”