زاری کرمانجی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری سەرجەم هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس ( پزیشکی، پزیشکی ددان، دەرمانسازی) دەکات ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات خوێندنیان تەواوکردوە، تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی پزیشکی (گشتی، ددان، دەرمانسازی) دەرەوەی وڵات لە هەفتەی یەکەمی مانگی (٥)ی داهاتوو لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لە ئەمڕۆوە خوێندکاران/ قوتابیان لە کاتی تەواوبونی مامەڵەیان، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکەن بۆ وەرگرتنی نوسراوی خۆتۆمارکردن لە تاقیکردنەوەکان.


































































