مستەفا دۆلەمەری – سۆران :
زانكۆی سۆران كۆبوونەوەیەكی بۆ هەموو سەنتەرەكانی جێندەرناسی لە كوردستان ڕێكخست.
رێكەوتی 6 ی دیسێمبەری 2022، زانكۆی سۆران كوبوونەوەیەكی بۆ تەواوی سەنتەرەكانی جێندەرناسی كوردستان رێكخست، ئامانج لە كۆبوونەوەكە گەنگەشەكردنی كار و پرۆژەی هاوبەش و بابەت و پرسەكانی پەیوەست بەجێندەرناسی بوو بە شێوازێكی زانستی.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە لەلایەن پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆكی زانكۆی سۆران سەرپەرشتی دەكرا، هەر یەك لە د. ڕزگار سەعید یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان و و ڕاگری فاكەڵتییەكان و بە میوانداری د. نەزەند بەگیخانی ڕاوێژكاری نێودەوڵەتیی سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری جێندەر، د. خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و زۆربەی زۆری بەرپرسەكانی سەنتەری جێندەرناسی زانكۆكانی كوردستان ئامادەبوون، تەواوی پرسە جێندەرناسیەكان لەو كۆبوونەوەیە باسكران .”

