سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری ڕیزە وتارێكی پیشكەش كرد و هەڕەشەی توندی لە ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند” ئەگەر پێویست بکات وڵاتەکەی دەتوانێت لەشکرکێشی بکاتە سەر ئیسرائیل.” و هاوشێوەی ئەو هەنگاوانەی پێشتر لە لیبیا و قەرەباخ ئەنجامیان داوە، بەو پێیەی هیچ بەربەستێک نابینێت بۆ ئەوەی ئەو کارە نەکەن، تەنیا پێویستی بە بەهێزی و یەکگرتوویی تورکیا دەبێت.
رەجەت تەیب ئەردۆغان لە وتارەکەیدا بە توندی ڕەخنەی لە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گرت و بەو کەسەی وەسف کرد کە بەهۆی “خوێن و ڕقەوە کوێر بووە”، بەتایبەت لە کاتێکدا کە ئیسرائیل لە ڕۆژی ئاگربەستدا سەدان لوبنانیی بێتاوانی کوشتووە.
سەرۆكی توركیا ئاماژەی بەوە کرد” ئەگەر پاکستان لە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێراندا دەستوەردانی نەکردبایە، تورکیا هەڵوێستی ڕاستەوخۆ و کردەیی خۆی بەرامبەر بە ئیسرائیل نیشان دەدا”.
ئەم هەڵوێستەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە نەتانیاهۆ بە توندی وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە و تۆمەتباری کرد بەوەی کۆمەڵکوژی بەرامبەر بە هاووڵاتییانی مەدەنیی کورد دەکات.


































































