بەکر کەریم حەسەن *
ڕاهێنه‌ری ئه‌مریكی تۆپی باسكه (موغان ووتن) ده‌ڵێ” بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بی له ڕاهێنان، پێویسته له سه‌رت هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ت بكه‌ی وه‌كو یه‌ك خێزان، چونكه سه‌ركرده پێوێستی به پاڵپشتی هه‌مووانه”.
شاراوه نییه لای كه‌سمان كه‌وا ڕاهێنان پرۆسه‌یه‌كه له پێناو وه‌رگرتنی زیاتری زانیاری و كارامه‌ییه‌كان له هه‌مان كاتدا ده‌توانین بلێین ڕاهێنان چالاكییه‌كه ئامانج لێی په‌ره‌پێدانی توانا و كارامه‌یی كه‌سه‌كانه به‌ره‌و باشتر و باشتر له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری ئه‌رێنی و باش له ڕه‌فتار و گوفتار و كرداری كه‌سه‌كان.
چۆن جوتیار گرنگی به تۆوی باش ده‌دات و ده‌یچێنێ و ئاو و خۆراكی باشی پێ ده‌دات تا بتوانرێ به‌رهه‌مێكی به تام و چێژی هه‌بێ، ڕاهێنه‌رانیش به هه‌مان شێوه ده‌بێ گرنگی به مامۆستا بدات و بتوانێ گۆڕانكاری ئه‌رێنی و ڕیشه‌یی له مامۆستا به‌دی بكات و ڕاهێنانیش ئامانجی خۆی به‌ده‌ست بێنێ، به دڵنیایی به‌شداری بوون له هه‌ر خولێكی ڕاهێنان سوود و قازانجی هه‌یه ئه‌ویش فێربوون و په‌ره‌پێدانی تواناكان و كارامهییهكانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته ساڵانه پلان و ستراتیژیه‌تی كردنه‌وه‌ی خوله‌كان ڕابگه‌یه‌نرێت به كۆمه‌لێ مه‌رج و پێوه‌ر پاڵپشت به دیدگایه‌كی ڕۆشن و دوور مه‌ودا كه په‌یام و ئامانجه‌كان ڕوون بكاته‌وه، له‌وه‌ش گرنگتر هه‌ر رێكخراوێكی ناحكومی نێوده‌وڵه‌تی یان ناوه‌خۆ، یانیش به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كردنه‌وه‌ی هه‌ر خولێكی ڕاهێناندا جگه له‌و چوارچێوه گشتییه‌ی سه‌ره‌وه كه باسمان كرد گرنگه پڕۆگرام و بابهتهكان چین و چی پێویسته له‌و خولانه به گرنگیه‌وه باس بكرێ، له‌وه‌ش گرنگتر به بۆچوونی من ڕاهێنهرهكهیه كه بابه‌ت و پرۆگرامه‌كان بۆ به‌شداربووان شی ده‌كاته‌وه و چوارچیوه گشتییه‌كه چی به جێ ده‌كات، چونكه سه‌ركه‌وتنی هه‌ر خولێك سه‌ره‌تا به ڕاهێنهرهكهیهتی ده‌بێ ئه‌وپه‌ری بڕوا و باوه‌ڕی به ئه‌نجامدانی خول و بابه‌ت و پرۆگرامه‌كه بێت و شاره‌زایی و ئه‌زموونی باشی هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌بوون ئاره‌زوو و خواستێكی قوول بۆ سه‌ركه‌وتنی خوله‌كه و فێربوونی به‌شداربووان و گه‌یاندنی بابه‌ته‌كه‌ی بۆ هەمووان .
خواست و ئاره‌زوو چه‌ند گرنگه بۆ ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی كه به هه‌مان شێوه گرنگه بۆ مامۆستایانی به‌شداربوو، ده‌بێ حه‌زیان له فێربوون و گه‌شه‌پێدانی توانا و كارامه‌ییه‌كانیان بێت و كێبڕكێ بكه‌ن بۆ زیاتر به‌شداری كردن و بره‌ودان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خۆیان به گشتی. له بیرمان نه‌چێ له كۆتایی هه‌ر خولێك پێویسته هه‌ڵسەنگاندن و فیدباك هه‌بێ بۆ چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی خوله‌كه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و رێكخراوی په‌یوه‌ندیدار یانیش ده‌زگای به‌رزتر له‌و ده‌زگایانه‌ی خوله‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، سه‌ره‌تا گرنگه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕاهێنه‌ره‌كه بكرێ گه‌ر وه‌كو پێوست نه‌بوو ئه‌وا ده‌بێ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له گرێبه‌سته‌كه ئاماژه‌ی پێ بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خۆی ماندوو بكات و ئامانجه گشتییه‌كه به ده‌ست بێت، ئه‌ویش تا چه‌ند رٍِاهێنهر پابه‌ند بووه به كات و پرۆگرام و مه‌رجه‌كانی خول و چۆنیه‌تی پێشكه‌ش كردنی بابه‌ت و شاره‌زایی و ئه‌زموون و تا چه‌ند ڕه‌خنه و پێشنیاری په‌سند كردووه و بڕوای ته‌واوی به خول و پڕه‌سنیپه نه‌گۆڕه‌كان هه‌بووە تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو بووه له گه‌یاندنی بابه‌ت و چه‌نده‌ها خاڵی تر. پێویسته مامۆستایانی به‌شداربوو به‌و پەری متمانه و بویری و بەرپرسیاریەتیەوە ڕای خۆیان بنوسن له سه‌ر ڕاهێنه‌ر بەگشتی هه‌روه‌ها له سه‌ر ژینگه‌ی خوله‌كه و خزمه‌تگوزاری و به‌رده‌ست بوونی پێداویستییه‌كانی و هی تر.
به‌هه‌مان شێوه پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی نوسین و زاره‌كی و سیمینار بۆ به‌شداربووان ئه‌نجام بدرێ تا چه‌ند سوودیان وه‌رگرتووه و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بونه.
نموونه‌ی ولاتان زۆره نامه‌وێ وتاره‌كه درێژبكه‌مه‌وه، به‌ڵام پێویسته كردنه‌وه‌ی هه‌ر خولێكی ڕاهێنان ئامانجه‌كانی دیاری بكرێ و فیدباك و هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتیی هه‌مه لایه‌نه ئه‌نجام بدرێ.
- به‌رێوه‌به‌ری گشتی/ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕی په‌روه‌رده‌یی