زاری کرمانجی – رواندز:
لە چوار چێوەی گرنگیدانی زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزراییەکان، لە ئێستادا بەدوو قۆناغ کار بۆ قیرتاو کردنی رێگەی گوندی پیرسوان دەکرێت لەسنووری قەزای رواندز.
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” بە هاوڕێیەتی ئەندازیاری سەرپەرشتیار و بەڵێندەری جێبەجێكار ، بە مەبەستی جێبەجێ كردنی پڕۆژەی قیڕتاو کردنی ڕێگای گوندی پیروسوامان بەسەر كردەوە، کە بە دوو قۆناغ ئەو پڕۆژەیە ئەنجامدەدرێت. قایمقامی رواندز ، گووتیشی ” جەختمان لە جێبەجێ كردنی پڕۆژە لە ماوەیەكی نزیك و بەر لە هاتنی سەرما و سۆڵی زستان كردەوە ، تاكو لیژنەی سەرپەرشتی كارەكانی دەست بەكار بوونی بەڵێندەر ئەنجام بدەن .
قایمقامی رواندز باس لەوەشدەکات ” هەوڵەكانمان بۆ جێبەجێ كردنی قۆناغێ دووەمی ڕێگاكە بەردەوام دەبێت ، ڕێگای پیروسوای نوێش كار لەسەر نەخشە و دیزایینی دەكرێت تاكو بە پێ ی توانای دارایی حكومەت ڕەزامەندی جێبەجێ كردنی وەربگیرێت .