ڕۆژنامەی “فاینانشیاڵ تایمز” لە راپۆڕتە هەواڵێك ئاشکرای کرد، ئێران بەڕێوەبردنی هاوبەشی گەرووی هورمزی ڕەت کردووەتەوە.

ڕۆژنامەکە بە پشت بەستن بە سیرچاوەیەك كە ئاماژەی بە ناوەكەی نەداوە بڵاوی كردۆتەوە” دانوستانکارانی ئێران پێشنیازی بەڕێوەبردنی هاوبەشی گەرووی هورمزیان ڕەت کردووەتەوە”.
“ئێران پێداگری دەکات لەسەر هێشتنەوەی کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز و سەپاندنی رسووماتی تێپەڕبوون بەسەر کەشتییەکاندا، گفتوگۆکان سەبارەت بە دووبارە کردنەوەی گەرووەکە هێشتا خاڵێکی ناکۆکیی سەرەکییە”.( رۆژنامەكە وای نووسیوە).
كەناڵەكانی رایانگەیاند” کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیی ڕاستەوخۆ (ڕووبەڕوو) لە نێوان ئەمەریکا، ئێران و پاکستان بەڕێوە چووە.


































































