لە پەیامێکی توندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە میدیاکان ڕاستییەکان دەشێوێنن و بە پێچەوانەی بانگەشەکانەوە ئێران لە “شکستێکی گەورەدایە.

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند” کە هێزی دەریایی و ئاسمانی ئێران لەناوچوون، سیستەمی بەرگری و ڕادار لەناوچووە و کارگەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تا ڕادەیەکی زۆر لەکارکەوتوون”.
زیاتر روونیكردەوە ” زۆربەی فەرماندە گەورەکانی ئێران لەناوبراون. تاکە ئامرازێک کە بۆ ئێران ماوە هەڕەشەی مینە دەریاییەکانە، وە هەموو بەلەمەکانی مین دانانانەوەی ئێرانیش لەناوچوون”.
ترامپ هەڕوەها ڕایگەیاند که ئەمریکا پرۆسەی پاککردنەوەی گەڕوی هورمز دەستپێکردووه ، ئەم کارەی بەهاوکاریکردنی وڵاتانی جیاجیا له جیهاندا لەوانه چین، ژاپۆن، کۆریای باشوور، فەرەنسا و ئەڵمانیا دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تانکەرە بەتاڵەکان لە وڵاتانی جۆراوجۆرەوە بەرەو ئەمریکا دەڕۆن بۆ بارکردنی نەوت.


































































