زاری كرمانجی :
میدیاكانی ئەمریكا لەسەر زاری دەزگای هەواڵگری وڵاتەكەیانەوە بڵاویانكردەوە، چین لە رووی سەربازییەوە هاوكاریی ئێران دەكات .
تۆڕی “سی ئێن ئێن”ـی ئەمریكی لە زاری سەرچاوە هەواڵگرییەكانەوە ئاشكرای دەكات كە درەنگانی شەوی هەینی زانیارییەكان گەیشتوون كە پەكین ئامادەكاری دەكات بۆ رەوانەكردنی چەك بۆ تاران .
“سی ئێن ئێن” ئاماژەی بەوەشكردووە چین لە چەند هەفتەی داهاتوودا بارێكی نوێ لە “سیستەمی بەرگریی ئاسمانی” پێشكەوتوو رادەستی ئێران دەكات.
ئەم جموجۆڵە سەربازییەی نێوان پەكین و تاران لە كاتێكدایە چاودێران بە وردی چاودێری دۆخی ناوچەكە دەكەن و هۆشداری لە تێكچوونی زیاتری بارودۆخەكە دەدرێت.


































































