زاری كرمانجی :
وەزارەتی بەرگری كوەیت ڕایگەیاند سەرەڕای ئاگربەستی دووهەفتەیی، وڵاتەكەی لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، ڕووبەڕووی حەوت فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دوژمنكارانەی ئێران بووەتەوە.
وەزارەتی بەرگری كوەیت لە بەیاننامەكەدا كە دوێنێ هەینی بڵاوی كردووەتەوە، ڕایدەگەیەنێت “دەستدرێژییەكانی ئێران چەند دامەزراوەیەكی گرنگی سەر بە پاسەوانی نیشتمانی كردووەتە ئامانج و ژمارەیەك لە كارمەندانی پاسەوانی نیشتمانی برینداربوون.”
لە بەیاننامەكەدا ناوی دامەزراوەكان و ژمارەی بریندارەكان ئاشكرا نەكراوە، بەڵام دەشڵێت هێرشەكان زیانێكی ماددی زۆرییان لێكەوتووەتەوە.
كوێت لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕەوە، چەندین جارە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕووبەڕووی هێرشی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ببێتەوە.


































































