پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی عەیارەكانی زێڕ لە ئیدارەی سۆران گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.”
نرخی عەیارەكانی زێڕ لە بازاڕی زێرنگرانی ئیدارەی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 429,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 22= 393,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =375,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 321,000 دینارە.
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران دەشڵێت:” بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو بەهای ئۆنسە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی یەك ئۆنسە 1768 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.”