هیشام ڕوکابی، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، فراکسیۆنەکەیان بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکات. ئەم بڕیارە بەهۆی بوونی ناکۆکیی جەوهەری لە نێوان هێزە سیاسییەکان دراوە و داوای دواخستنی دانیشتنەکە بۆ کاتێکی دیکە دەکەن.
ڕوکابی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەوان بەتەواوی پشتگیری لە دواخستنی دانیشتنەکە دەکەن. ئامانج لەم هەنگاوە ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر لە نێوان لایەنە ناکۆکەکاندا.
دەوڵەتی یاسا جەخت دەکاتەوە کە ئەم بڕیارە بۆ بەرژەوەندیی گشتی و گەیشتن بە ئەنجامێکی بەرپرسیارانەیە. ئەوان دەیانەوێت کەشێکی ئەرێنی بێتە کایەوە تاوەکو لایەنەکان بتوانن لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی و گشتگیر.


































































