ئەمڕۆ شەممە، 11ـی نیسانی 2026، لاوەن مەموندی، سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی کوردستان، رایگەیاند؛ بڕیارە کاتژمێر 4:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەستپێبکەنەوە.
سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاماژەی بەوە کرد، دوو گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ بۆ هەریەکە لە شارەکانی دۆسڵدرۆف لە ئەڵمانیا و شاری ئیستانبووڵ ئەنجام دەدرێن.
گوتیشی: “گەشتەکان بە شێوەی چوون و هاتن دەبن، واتە لە فڕۆکەخانەی دۆسڵدرۆفەوە بۆ هەولێر و بەپێچەوانەشەوە، هەروەها گەشتەکانی ئیستانبووڵیش بە هەمان شێوە لەنێوان هەردوو شارەکەدا بەردەوام دەبن.”


































































