شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند کە ڕۆژی هەینی لە 70%ی ناوچه جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان گونجاوە بۆ گەشت و سەیران.
هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: “کەشوهەوای ڕۆژی هەینی 10/4/2026، ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر، مووسڵ، کەرکوک و گەرمیان ئاسمان لەو ناوچانه ساماڵ و خۆرەتاو دەبێت و گونجاوە بۆ گەشت سەیران، بەڵام لە بەشێک لە ناوچه شاخاوییەکانی دهۆک، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین، سلێمانی و هەڵەبجە لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە کەشێکی ناسەقامگیری لاواز ئەو ناوچانه دەگرێتەوە و ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکە و تاوەبارانی ماوە کورت هەیە.”
ئاماژەشی بەوە داوە: “لە وەرزی بەهارداین گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا خێران لەوانەیە گۆڕانکاری ڕووبدات.”


































































