ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی كردەوە، ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری لێكدان، لە نێوان 5 ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی پیكاپ تۆیۆتا هایلۆكس و تۆیۆتا لاندگرۆز و نیسان سێنترا و MG و تڕێلەی ئێرانی ڕوویدا.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە ڕووداوەكە لەسەر لە ڕێگای سۆران- خەلیفان بەدروستی لەناو گەلیی عەلی بەگ نزیك شەلالەكە بووە.
هەر بەپێی ڕاگەیاندراوەكە لە ئەنجامی ڕووداوەكە دوو كەس برینداربوو.


































































