بالیۆزخانەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بە بڕی 3 ملیۆن دۆلار پاداشتی هەر كەسێك دەكەین زانیارییان پێ بدات لەسەر ئەو كەس و گرووپ و لایەنانەی هێرشیان دەكەنەسەر.
بالیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا رایدەگەیەنێت: هاوكاریمان بكەن بۆ وەستانی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی دەكرێنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و شوێنەكانی دیكە.
هەروەها رایدەگەیەنێت: ئەگەر هەر زانیارییەکتان هەیە لەسەر ئەو گرووپ و میلیشیا تیرۆریستییانە یاخود ئەو كەسانەی بەرپرسن لەم هێرشانە، ئەوا بۆ ئێمەی بنێرن.
جەختیش دەكاتەوە كە هەر كەسێك ئەو زانیارییانەیان پێ بدات، بە بڕی 3 ملیۆن دۆلار پاداشتی دەكەن.


































































