نووسین و ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی
نووسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
کەڵەشاخ یەکێکە لە ڕێگە دێرین و کاریگەرەکانی پزیشکیی تەواوکاری کە لەسەر بنەمای پاککردنەوەی جەستە و چالاککردنی سوڕی خوێن و نەمان و کەمکردنەوی ئازار، ئەنجامدانی کەڵەشاخ زوو لە دوای نوێژی بەیانی زیاتر لەسەر چەند بنەمایەکی ئایینی، تەندروستی و کلتووری کۆن بونیات نراوە. لێرەدا بە کورتی تیشک دەخەینە سەر گرنگی، بنەما زانستییەکان و باشترین کاتەکانی ئەنجامدانی ئەم چارەسەرە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سوودی تەندروستی.
١_ لایەنی ئایینی وەک سوننەت، لە فەرموودەیەکدا هاتووە کە باشترین کات بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ سەرەتای ڕۆژە، پێغەمبەری خوا (صلی اللە عیلە وسلم) دەفەرموێت (الحِجَامَەُ عَڵی الڕّیقِ أَمْپَلُ، ۆفِیهَا شِفَاوٌ ۆبَرَكَەٌ) (سنن ابن ماجه): فەرموودەی ژمارە (٣٤٨٧).
واتە” کەڵەشاخ لەسەر گەدەی خاڵی (پێش نان خواردن) باشترە و شیفای لەگەڵ دایە. بەو پێیەی دوای نوێژی بەیانی کاتی پێش نانی بەیانییە، وەک کاتێکی نموونەیی دەبینرێت.
واتای ئەم فەرموودەیە لە ڕوانگەیەکی زانستی و پزیشکیی هاوچەرخەوە دەخەینەروو :
«ئەنجامدانی کەڵەشاخ لە کاتێکدا کە کۆئەندامی هەرس لە دۆخی پشوودان و گەدە خاڵییە، گونجاوترین و باشترین کاتە، چونکە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی توانای چاکبوونەوەی جەستە و زیادبوونی وزەی بایۆلۆژی.»
شیکردنەوەی زانستی بۆ دەستەواژەکان :
١_ عَڵی الڕّیقِ (لەسەر گەدەی خاڵی) لەم دۆخەدا، جەستە سەرقاڵی پرۆسەی هەرسکردن (Digestion) نییە. کاتێک مرۆڤ تێرە، ڕێژەیەکی زۆری خوێن بەرەو کۆئەندامی هەرس دەچێت، بەڵام لە کاتی برسیەتیدا خوێن بە یەکسانی لە جەستەدا دابەش دەبێت، ئەمەش وا دەکات پرۆسەی کێشانی خوێنە پڕ لە پاشەڕۆکان (Metabolic Waste) لە ژێر پێستدا ئاسانتر و سەرکەوتووتر بێت.
٢_أَمْپَلُ (نموونەیی و گونجاوترین کات) مەبەست لێی ئەوەیە کە “باشترین وەڵامدانەوەی فیسیۆلۆژی” لەم کاتەدایە. لە بەیانیاندا ئاستی هۆرمۆنەکانی وەک” ئەدریناڵین (Adrenaline) کۆرتیزۆڵ (Cortisol) لە ئاستێکی گونجاودان کە یارمەتی جەستە دەدەن بەرگەی ئازار بگرێت و ڕێگری لە دابەزینی فشاری خوێن دەگرن.
٣_شِفَاوٌ (شیفا و چاکبوونەوە) ئاماژەیە بۆ لایەنە چارەسەرییەکەی (Therapeutic effect). کەڵەشاخ لەسەر گەدەی خاڵی دەبێتە هۆی چالاککردنی سیستەمی بەرگری (Immune System) و فڕێدانی ژەهرەکان، ئەمەش ڕێگەیەکە بۆ خۆپاراستن و چاکبوونەوە لە نەخۆشییە هەوکردنەکان.
٤_ بَرَكَەٌ (بەرەکەت و وزە) لە ڕووی زانستییەوە دەتوانرێت بە “کۆنترۆڵکردنی وزەی جەستە و هاوسەنگی بایۆلۆژی” لێکبدرێتەوە. کەڵەشاخی بەیانیان دەبێتە هۆی چالاککردنی سوڕی خوێن بە شێوەیەک کە مرۆڤ دوای پرۆسەکە هەست بە سووکی و چالاکییەکی زۆر دەکات لە جیاتی بێهێزی.
٥_ هێمنی و ئارامی جەستە لە بەیانیاندا جەستە لە لوتکەی پشوودان و ئارامیدایە. لێدانی دڵ جێگیرە و فشاری خوێن لە ئاستێکی ئاساییدایە. ئەم هێمنیەی کۆئەندامی دەمار یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی جەستە باشتر مامەڵە لەگەڵ پرۆسەکەدا بکات.
٦_ هەڵبژاردنی ڕۆژانی (١٧، ١٩، ٢١) ی مانگی کۆچی، هاوئاهەنگییەکی بێوێنەیە لە نێوان یاساکانی گەردوون و زانستی پزیشکی؛ چونکە لەم کاتانەدا کاریگەریی کێشکردنی مانگ لەسەر شلەکانی جەستە یارمەتیدەرە بۆ فڕێدانی زۆرترین بڕی ژەهر و پاشەڕۆ، بەتایبەت ئەگەر لە بەیانیانی زوودا ئەنجام بدرێت کە جەستە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە،
هۆکاری دیاریکردنی ڕۆژانی (١٧، ١٩، ٢١)ی مانگی کۆچی
دیاریکردنی ئەم ڕۆژانە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە دیاردەی کێش و پاشەکشەی (مد و جزر) مانگەوە هەیە کە کاریگەری لەسەر شلەمەنییەکانی سەر زەوی و ناو جەستەی مرۆڤیش هەیە.
دەستەواژەی «مد و جزر» بە کوردی پێی دەوترێت «کێش و پاشەکشە»، کە دیاردەیەکی سروشتیی سەرنجڕاکێشە و پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە مانگ و دەریاکانەوە هەیە و لێرەدا بە کورتی واتاکەی ڕوون دەکەینەوە :
١. مەد (کێش – High Tide)
کاتێکە کە ئاوی دەریا و زەریاکان بەرز دەبنەوە و بەرەو کەناراوەکان دێن. ئەمە بەهۆی هێزی کێشکردنی مانگەوە ڕوودەدات کە ئاوەکە بە لای خۆیدا ڕادەکێشێت.
٢. جەزر (پاشەکشە – Low Tide)
کاتێکە کە ئاوی دەریاکان نزم دەبنەوە و لە کەناراوەکان دوور دەکەونەوە. ئەمە کاتێک ڕوودەدات کە هێزی کێشکردنی مانگ لەسەر ئەو ناوچەیە کەم دەبێتەوە.
پەیوەندی ئەم دیاردەیە بە جەستەی مرۆڤ و کەڵەشاخەوە چیە؟
زانایان دەڵێن بەو پێیەی ٪٧٠ی جەستەی مرۆڤ لە ئاو پێکهاتووە، هێزی کێشکردنی مانگ کاریگەری لەسەر شلەمەنییەکانی ناو جەستەی ئێمەش هەیە (وەک خوێن و لیمف):
لە ناوەڕاستی مانگی کۆچیدا (١٤ و ١٥): کێشکردنی مانگ لە بەهێزترین دۆخی دایە، خوێن و شلەکان لە جەستەدا دەوروژێن (وەک چۆن ئاوی دەریا بەرز دەبێتەوە)
[4/9/2026 8:52 AM] كرێكار ڕوستایی: لە ڕۆژانی (١٧، ١٩، ٢١)ی مانگی کۆچیدا، کێشکردنی مانگ بەرەو کەمبوونەوە دەچێت. ئەمەش وا دەکات ئەو ژەهر و پاشەڕۆیانەی لە ناوەڕاستی مانگدا لەگەڵ خوێندا جوڵابوون، لە ژێر پێستدا بنیشن و جێگیر بن؛ بۆیە ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەم کاتەدا ئاسانترین و کاریگەرترین ڕێگەیە بۆ فڕێدانی ئەو ژەهرانە و پاککردنەوەی جەستە.
بە کورتی: «مد و جزر» واتە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی ئاستی ئاو بەهۆی مانگەوە، کە کاریگەریی هاوشێوەی لەسەر جوڵەی خوێنی ناو جەستەشمان هەیە.
تێبینی : کەڵەشاخ لەسەر گەدەی خاڵی، زگی برسی، یەکێک لە مەرجە گرنگەکانی کەڵەشاخ، ئەوەیە کە مرۆڤەکە زۆر تێر نەبێت، کاتی دوای نوێژی بەیانی گەدە خاڵییە، ئەمەش دەبێتە هۆی” چالاکبوونی سوڕی خوێن لە کاتی برسیەتیدا یان پێش نان خواردن، سەرنجی جەستە لەسەر هەرسکردن نییە، بۆیە کردارەکە کاریگەری باشتر دەبێت، وە کەمکردنەوەی دڵتێکهەڵاتن، ئەنجامدانی کەڵەشاخ بە زگی تێر ڕەنگە ببێتە هۆی سەرگێژخواردن یان ڕشانەوە، کەڵەشاخ لەدوای نوێژی بەیانی تا پێش نیوەڕۆ باشترین کاتە بەڵام بۆ مەبەستی چارەسەری بەپەلە دەکرێت لە هەر کاتێکی تری ڕۆژ و شەویشدا ئەنجام بدرێت، بەمەرجێک ٢ بۆ ٣ کاتژمێر پێشتر نانی نەخورابێت.

































































