ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
چوارشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٦، لە چوارچێوەی پلانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەکانی ئاو، تیمەکانی فەرمانگەی ئاوی ڕواندز هەڵسان بە ئەنجامدانی پرۆسەی کلۆرکردنی حەوزەکانی پڕۆژەی ئاوی ڕواندز
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، لەپێناو گەیاندنی ئاوی بێگەرد و پاک بۆ ماڵان، تیمەکانی فەرمانگەی ئاوی ڕواندز هەڵسان بە کلۆر کردنی ئاوی بێخاڵ کۆمپاکت و ڕواندز.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم کارە لەرێگەی دانانی سەلەی تایبەتی کلۆر ئەنجام درا بۆ دڵنیابوونەوە لە پاکی و بێگەردی ئاوی خواردنەوەی گەیشتوو بە هاووڵاتیان.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە ئەم هەڵمەتە بە سەرپەرشتی مەیدانی ئەندازیار ڕەوەز ئەیوب بەڕێوەچووە، هاوکات ئامانجی سەرەکیی لێی پاراستنی تەندروستی گشتی و بەرزکردنەوەی کوالیتی ئاوی دابینکراو بۆ دانیشتوانی ناوچەکەیە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران دەڵێت، بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە هەڵمەتا تەندروستییانە بۆ دڵنیابوونەوە لە گەیشتنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتیان

































































