محەممەد مەمحموود- سۆران :
فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران ئامارێکی بڵاوکردۆتەوە تایبەتە بە جەنگی 40 ڕۆژەی ئەمریکاو ئیسرائیل دژی ئێران، بەپێی ئەو ڕاپۆرتەش بێت هیچ حاڵەتێکی ماددە تیشکاوەرەکان لەم سنوورە تۆمارنەکراوە.
هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فارمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” له میانه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه رۆژانه له “ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ چاودێری ئه‌تۆمی و تیشكی و بایۆولوجی و كیمیایی” سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم ده‌كرێن له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا و وێنه‌كان له رێگه‌ی به‌شی تیشك سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری ده‌سته‌ی ژینگه ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆرانیش ده‌كرێن له ماوەی 40 ڕۆژی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئیران ژینگه‌ی عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی پاك بووە له‌و مادده تیشكاوهرانهی كه هه‌ندێك جار دەکرێت لە کاتی هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران پیسبوونی تیشکی ڕوویدابێت یان لە داهاتوودا ئەگەر هێرشی تربکرێتە سەر بنکە ئەتۆمیەکان ڕووبدات و تیشکدانەوە دروستبێت ئەگەریش تیشکدانەوە دروستبێت بە دڵنیانی زیان و کاریگەری دەبێت بۆ مرۆڤ و زیندەوران و ژینگەش دەبێتە هۆی مردن و توشبوون بە جۆرە جیاوەزەکانی شێرپەنجەو کاریگەری تیشکدانەوەکەش دەکرێت بۆ ماوەیەکی دورودرێژ بمێنێتەوە”.
له 22 تهمموز 2025 سیستمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت جۆری ( بێرتن ) لە فەرمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیدراه‌ی سۆران دانرا به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه بۆ پێوانی پاشخانی تیشكی ، ئه‌م سیسته‌مه كارا كراوە و پەیوەستیش كراوە بە سیستمێكی فراوانی نێودەوڵەتییەوە، بۆ چاودێریكردنی ماددە تیشكاوەرەكان و، ڕۆژانەش داتا و خوێندنەوەكانی سیستمەكە لەگەڵ عێراق و خاڵە نێودەوڵەتییەكانی دیكە بەشداری پێ دەكەن.

































































