زاری كرمانجی
ئێران” سزایەکی قورسی دووژمن دەدەین”
لەکاتێکدا چاوی جیهان لەسەر ئاگر بەستی نێوان ئەمریکا و ئێرانە، بەڵام بەرپرسانی ئێرانی هەڕەشەی سزدانی قورسی دەکەن و میدیاکانیش ئاماژەکانی سەرنەکەوتنی ئاگربەست دەخەنەڕوو.
کەمێک پێش ئێستا موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری سەربازیی ڕابەری ئێران بە میدیکانی وڵاتەکەی گووت ” مادام لایەنی بەرامبەر پابەندی ئاگربەست نابن و هێرش دەکەنە سەر لوبنان، سزایەکی قورسی دوژمن دەدەین”.
لە لای خۆشیەوە ماڵپەڕی ئەکسیۆس نووسویەتی” ڕەنگە ئەمشەو ئاگربەست داڕمێت”.
لەلایەکی دیکەشەوە ماڵپەڕی رویتەرز ئاشکرای کردووە سەرەڕای ئاگربەست لەگەڵ ئێران، ئەمریکا بەردەوامە لە جێگیرکردنی هێزی دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کەناڵی ١٤ی ئیسرائیلیش لای خۆیەوە رایگەیاند” ئەگەری زۆرە ئەمشەو ئاگربەستەکە لە لایەن ئێرانەوە کۆتایی پێ بهێنرێت “.
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامە دەنگی تەقینەوە لە چەند شاری ئێران بیستراوە.

































































