محەممەد مەحموود- سۆران :
ئاماری باران بارین لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیاتر بەرز بۆتەوە، هەریەکە له قەزاکانی رواندزو سۆران 800 ملیمیان تێپەڕاندوەوقەزاکانی چۆمان و سیدەکان زیاتر لە 900 ملیم بارانیان لێ باریووەو مێرگەسۆرش نزیک دەبێتەوە لە 2 هەزار ملیم و خەلیفانیش هەزار ملیمی تێپەڕاند.
مەقبیلا مزووری،بەرپرسی هۆبەی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بەپێی ئاماری باران بارینی 24 کاتژمێری رابردوو له سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زۆرترین باران بارین لە قەزای مێرگهسۆر بووە کە بڕەکەی 15،5ملیم بووە، کەمترینیش لە قەزای چۆمان بووە 9 ملیم.
لە دوای قەزای مێرگەسۆر کە ئەمساڵ 1926 ملیمی بارانی لێ باریووە، لە دوای مێرگەسۆر خەلیفانیش له سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەمساڵ ڕێژەی باران بارینی تا ئەمڕۆ گەیشتە 1021،6 ملیم ، ساڵی پارتائەکەم کاتە لەو قەزایە 26ملیم باران باریبوو.
باران بارینی 24 کاتژمێری رابردوو و تێکڕای باراین بارینی ئەمساڵ و جیاوازیەکەی لە گەڵ ساڵی پار لەم خشتەیەی خوارەوەیە:


































































