ڕائیب زراری -زاری كرمانجی:
ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا سبەی پێنج شەممە كۆدەبێتەوە و بڕیار دەدات دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە، یان هەر بە داخراوی بمێنەوە و خوێندن بە ئۆنلاین بەردەوام بێت. سەرچاوەیەكی تایبەت بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند، بە ئەگەرێكی زۆرەوە لە كۆبوونەوەی سبەینێ بڕیار دەدرێت دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە و ڕۆژی یەك شەممە قوتابییان ڕوو لە قوتابخانەكان دەكەن.

































































