دوو كەسایەتی كاریگەری ئەمریكا و ئێران سەرۆكایەتی شاندنی دانوستانی ئێران و ئەمریكا دەكەن.
میدیای فەرمی ئێران ئاشكرای كرد، محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، سەرۆكایەتیی شاندی ئێران دەكات بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمەریكا كە هەینی داهاتوو لە پاكستان بەڕێوە دەچێت.
لە بەرانبەریشدا جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا سەرۆكایەتیی شاندی ئەمەریكا دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەم 8-4-2026، میدیای فەرمیی ئێران ئاشكرای كرد، قالیباف سەرۆكایەتیی شاندی ئێران دەكات بۆ دانوستاندن كە رۆژی هەینی داهاتوو لە ئیسلام ئاباد بە ناوبژیوانی پاكستان بەڕێوە دەچێت.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئەمەریكا و ئێران ئاگربەستیان راگەیاند، بەرپرسانی ئێران دووپاتی دەكەنەوە دەچنە دانوستاندنەوە، هەرچەندە متمانەیان بە ئەمەریكا نییە.
چونكە لە گەڕی دووەمی دانوستاندندا بوون كاتێك ئەمەریكا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتی رابردوو هێرشیان كردە سەر ئێران.
سەرچاوەكان ئاشكرایان كرد، لە كۆبوونەوەی ڕۆژی هەینیی نێوان شاندی ئەمەریكا و ئێران لە ئیسلام ئاباد، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەرۆكایەتیی شاندی وڵاتەكەی دەكات.
بڕیارە دوو بەیانی هەینی 10ی نیسان/ئەپریل، شاندی ئەمەریكا و ئێران ڕاستەوخۆ لە ئیسلام ئاباد كۆ ببنەوە و گفتوگۆ و دانوستاندن بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن بكەن، ئەمەریكایش جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆكی وڵات وەك سەرۆكی شاندی خۆی ڕەوانەی ئیسلام ئاباد دەكات.

































































