محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
عەلی عبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر بە زاری کرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی رێکخراوی ITF ی سلۆڤینی بە یاوەری عەلی میران بەرێوەبەری گشتی کاروباری هونەری سەردانی کێلگەمینی سەری قەلەندەرمان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر کرد.
لەبارەی سەردان و ئامانجی ئەم رێکخراوە بۆ ئیدارەی سۆران بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر, گووتی ئامانج لە سەردانی شاندی ناوبراو بۆ لە نزیکەوە بینینی کاری تیمەکانی مینلابەری لە سنوورەکەو دەربڕینی پاڵپشتی زیاتر بوو بۆ پڕۆسەی پاکسازی مین لە کوردستان, داواشمان لەو شاندە کرد لە داهاتوو زیاتر پاڵپشتیمان بکەن لە پێناو پاککردنەوەی ناوچە مینڕێژکراوەکان بۆ سەلامەتی گیانی هاونیشتیمانیان.