ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران دانیشتووانی قەزای چۆمان ئاگادار دەکاتەوە ڕێژەی گەیشتنی ئاوی ماڵان بۆ ناو چۆمان کەم دەبێتەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، هاووڵاتییانی قەزای چۆمان ئاگادار دەکاتەوە: تیمە تەکنیکییەکانیان نەیانتوانیوە کێشەی سەرچاوەی (ئاوی پڕژە) چارەسەر بکەن کە بەهۆی ڕنی بەفرەوە دروست بووە. ڕاشیدەگەیەنێت، بەهۆی سەختی و نالەباری کەشوهەوا، تیمە تەکنیکییەکان نەگەیشتوونەتە سەرچاوەی سەرەکی کێشەکە. بەمەش گەیشتنی ئاو بۆ ناو چۆمان کەم دەبێتەوە.
لەو بەروارەوە، سەرجەم گەڕەکەکان (جگە لە گەڕەکە بەرزەکان)، لە ماوەی هەر ٢٤ کاتژمێرێکدا، لایەنی کەم ٢ کاتژمێر ئاوی ماڵان بەردەدرێتەوە.
لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، داوا لە دانیشتووانی قەزای چۆمان دەکات لە بەفیڕۆدان، زیاد بەکارهێنانی ئاو دوور بکەونەوە و دەست بە ئاوی ماڵانەوە بگرن. ڕاشیدەگەینێت، دڵنیایی دەدەین تیمەکانمان لە ئاماددەباشی تەواو دان و لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەشوهەوا بە زووترین کات کێشەکە چارەسەر دەکرێت، دۆخی ئاوی دەگەرێتەوە باری ئاسایی.

































































