محەممەد مەحموود- سۆران :
ئاماری باران بارین لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیاتر بەرز بۆتەوە، هەریەکە له قەزاکانی رواندزو سۆران 800 ملیمیان تێپەڕاندوەوقەزاکانی چۆمان و سیدەکان زیاتر لە 900 ملیم بارانیان لێ باریووەو مێرگەسۆرش نزیک دەبێتەوە لە 2 هەزار ملیم و خەلیفانیش هەزار ملیمی تێپەڕاند.
مەقبلا مزووری،بەرپرسی هۆبەی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بەپێی ئاماری باران بارینی 24 کاتژمێری رابردوو له سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زۆرترین باران بارین لە قەزای خەلیفان بووە کە بڕەکەی 39،5 ملیم بووە، کەمترینیش لە رواندز بووە.
لە دوای قەزای مێرگەسۆر کە ئەمساڵ 1910 ملیمی بارانی لێ باریووە، لە دوای مێرگەسۆر خەلیفانیش له سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەمساڵ ڕێژەی باران بارینی تا ئەمڕۆ گەیشتە 1010،6 ملیم ، ساڵی پارتائەکەم کاتە لەو قەزایە 257 ملیم باران باریبوو.
باران بارینی 24 کاتژمێری رابردوو و تێکڕای باراین بارینی ئەمساڵ و جیاوازیەکەی لە گەڵ ساڵی پار لەم خشتەیەی خوارەوەیە.


































































