زاری كرمانجی- سۆران:
پەرلەمانتارانی كوردستان خەریكی كۆكردنەوەی واژۆن بۆ پێشكەشكردنی پڕۆژە یاسایەك تا بانگەشەكردن بۆ هاورەگەزبازی قەدەغە بكرێت.
ناوەرۆكی پرۆژەیاساكەدا لە ماددە پێكهاتووە و تێیدا سزای ئەو كەسانەی بانگەشە بۆ هاوڕەگەزبازی دەكەن دیاری كراوە، كە لە نێو سزاكە بەبەندكردن پێبژاردن هەیە.
بەپێی ماددەی یەكەمی ئەم پڕۆژە یە یاسایە ، هەر كەسێك بانگەشە بۆ هاورەگەزبازی بكات، بەند دەكرێك لە نێوان مانگێك تا یەكساڵ، هەروەها پێبژرادنیش بەشێكی دیكەی ئەم مادەیەیە كە لە 500 هەزار دینارەوە دەست پێدەكات تا 500 ملیۆن دینار.
لەمادەی دووهەمی پرۆژەیاساكەدا هاتووە ” ئەگەر كەسی تاوانبار بەئەنجامدانی تاوانی بانگەشە بۆ هاوڕگەزبازی فەرمانبەری گشتی یان راسپێردراو بەخزمەتی گشتی یان كۆمپانیا یان دەزگای میدیایی یان رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی بوو سزاكەی توندتر دەبێت و مۆڵەتی كاركردنی رادەگیرێت لەهەفتەیەك كەمترنەبێـت و لە مانگێك زیاتر نەبێت”.
دوای بڵاو بوونەوەی ئەم پڕۆژەیە یاسایە لە رۆژنامەی فەرمی (وەیقاعی كوردستان) دەكەوێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.