وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ماوەی دوو هەفتە سەرجەم ئۆپەراسیۆنە بەرگرییەکانی ڕابگرێت و گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا بکاتەوە.
ئەم بڕیارە وەک وەڵامێک بۆ دەسپێشخەرییە نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە دێت.
پێشوازی لە دەسپێشخەرییەکەی پاکستان عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” بڵاویکردەوە: “تاران پێشوازی لە هەوڵەکانی وڵاتی پاکستان دەکات و ئامادەیە لەسەر بنەمای پێشنیازە خراوەتەڕووەکان، دەست بە گفتوگۆیەکی جیدی و ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بکات بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.

































































