زاری کرمانجی – سۆران :
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقی رایگەیاند، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە، 08ـی نیسانی 2026، گەشتە ئاسمانییەکانی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق دەستپێدەکەنەوە
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند: لە دوای بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی عێراق بۆ گەشتی فڕۆکەکان، ئێستا ئامادەکاری بۆ رێکخستنی هاتن و چوونی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەکەن و لە نزیکترین کاتدا گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە

































































