سەرۆکی ئێران ئامادەیی ملیۆنان هاووڵاتیی وڵاتەکەی بۆ بەرگری لە خاکەکەیان ڕادەگەیەنێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە خۆیشی ئامادەیە گیانی لەپێناو ئێراندا بەخت بکات.
مەسعود پزیشکییان، سەرۆکی ئێران، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 14 ملیۆن ئێرانی ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی خۆیان بکەنە قوربانی لەپێناو بەرگرییکردن لە ئێران. پزیشکییان ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو خۆیشی وەک سەرۆکی وڵات ئامادەیە گیانی لەپێناو ئێراندا بەخت بکات و لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوام دەبێت.

































































