حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر یەکخستنی سیاسەتی گومرگی و جێبەجێکردنی سیستمی ئەلکترۆنی لە دەروازە سنوورییەکان رێککەوتن. ئەم هەنگاوە ئامانجیەتی پێناسەی گومرگی یەکبخات و بە شێوەیەکی هاوبەش بەڕێوەبردنی دەروازەکان ڕێکبخاتەوە.
شاندێکی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتیی سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لە بەغدا لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق کۆبوونەوە. هەردوولا جەختیان لەسەر بەئەلیکترۆنیکردنی رێکارەکان کردەوە، کە دەبێتە هۆی زیاتربوونی شەفافیەت و بەرزکردنەوەی داهاتی گشتی بۆ سەرجەم ناوچەکانی عێراق.
بڕیارە تیمێکی هونەریی هاوبەش لە چەند رۆژی داهاتوودا میکانیزمەکانی جێبەجێکردن دیاری بکەن. هەروەها وەک رێکارێکی کاتی بۆ ئاسانکاریی بازرگانی، دەروازەی سنووریی ترێبیل دیاری کراوە بۆ هاوردەکردنی زێڕ تا قەدەغەی ئاسمانی بە تەواوی هەڵدەگیرێت.

































































