شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی:
لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٦، پیاوێكی تەمەن ٣١ ساڵ لە شاری واردای هیندستان بەهۆی هەوكردنی توندی بۆری میزەوە چووە كلینیك.
نەخۆشەكە نیشانەكانی خۆی نیشان دا كە بریتی بوون لە تایەكی بەرز، ئازار لە بەشی خوارەوەی پشتی و هەستكردن بە سووتانەوە لە كاتی میزكردندا.
پشكنینی سۆنەر و سی تی سكان، شتێكی سەرنجڕاكێشیان دەرخست: گورچیلەی سێیەم بە گورچیلەی ڕاستی نەخۆشەكەوە بەستراوەتەوە، كە شێوەیەكی هاوشێوەی ناڵی ئەسپ دروست دەكات.
گورچیلەیەكی زیادە زۆر دەگمەنە، ساڵانە كەمتر لە ١٠٠ حاڵەتی نوێ لە سەرانسەری جیهاندا تۆمار دەكرێت. ئەو گورچیلەیەی كە لە شێوەی نالی ئەسپدایە لە پیاوە هیندییەكەدا بینراوە، لەوەش دەگمەنترە، تەنها پێنج حاڵەتی هاوشێوە لە ئەدەبیاتی زانستیدا بەڵگەی لەسەرە.

































































