ئادار عەبدوڵڵا – زاری کرمانجی
خواردن لە درەنگانی شەو زیانێکی بەرچاو بە گەدە دەگەیەنێت بەهۆی ناچارکردنی کۆئەندامی هەرس بۆ کارکردن لە کاتی پشوودان و دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی ترشی گەدە و هەرس نەکردن و ئاوسانی گەدە
بە پێی سەرچاوە تەندروستیەکانی جیهانی : ئاشکرایان کردوە بەتایبەت بۆ ئەوانەی لە درەنگانی شەو خواردن دەخۆن کە زیانە باوەکان بریتین لە گەڕانەوەی ترش (GERD) خورانی درێژخایەن، و کوالیتی خراپی خەو، زۆرجار دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و زیادبوونی مەترسییەکانی کێشە درێژخایەنەکانی گەدە و ڕیخۆڵە.
کاریگەریە نەرێنیەکان :
گەڕانەوەی ترش و دڵەکزێ پاڵکەوتن دوای خواردن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ترشی گەدە بۆ ناو سورێنچک، دەبێتە هۆی سووتانەوەی گەدە و ئازار.
گەڕانەوەی ئازاری درێژخایەن و چارەسەرنەکراو دەتوانێت ناوپۆشی سورێنچک بشێوێنێت.
خاوبوونەوەی کۆئەندامی هەرس و هەرس نەکردنی خواردن میتابۆلیزم لە شەودا خاو دەبێتەوە، وا دەکات خۆراک بۆ ماوەیەکی زیاتر لە گەدەدا بمێنێتەوە و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی غازات و ئاوسانی سک و ئازاری بەشی سەرەوەی سک.
هەوکردنی درێژخایەنی گەدە: خواردنی بەردەوام و درەنگانی شەو دەبێتە هۆی هەوکردنی درێژخایەنی ناوپۆشی گەدە و دروست بوونی ئازار و هەروەها پەیدابونی بەکتریا و ڤایرۆس لەناو گەدە.
زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە برینی گەدە: بەردەوام خواردن و بە تایبەت کە شەواندا لە کاتی زۆر درەنگ دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی درێژخایەنی گەدە بە بەردەوامی هەروەها دەکرێت توشبوو کەمتر خواردن بخوات
نیشانەکانی نەخۆشی ڕیخۆڵە (IBS): کاتی ناڕێکی ژەمەکان کێشەکانی ئێستای IBS خراپتر دەکات.
خواردنی سووک هەڵبژێرە ئەگەر پێویست بوو، خواردنی کەم و کەم چەوری و کەم شەکر هەڵبژێرە. بەتایبەت بۆ گەنجان چونکە زۆربەی کاتەکان گەنجان لە درەنگانی شەو خواردن دەخۆن بە تایبەت خواردنە خێراکان و کە قوتوکراوەکان ئەمەش مەترسی زیاتر دروست دەکات لەسەر ئازاری گەدە وا باشە دوور بکەویەوە لە خۆراکە پڕۆسێسکراوەکان هەروەها لە خواردنە بەهاراتییەکان، چەورەکان، لە درەنگانی شەودا

































































