شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی:
لە چین گوندێکی بچووکی زۆر سەیر هەیە بە ناوی گوولیانگ، گوندێک دەکەوێتە سەر لوتکەی شاخێکی دوور و بە ڕواڵەت لە جیهان دابڕاوە.
ئەم گوندە دەکەوێتە سەر لوتکەی چیای تایهانگ و تەنها یەک ڕێگای چوونە ژوورەوەی هەیە، کە بەناو دۆڵێکی مەترسیداردا تێپەڕ دەبێت کە بە بەردەکانی بەرز دەورە دراوە. بەهۆی مەترسیی زیادەڕۆیی ڕێگاکە، ئەم گوندە تەنانەت تا ئەم دواییانە کەس سەردانی نەکردووە، تا ڕێگایەکی بۆ دروستکرا.
ئەم گوندە لە سەردەمی کۆنەوە لەسەر لوتکەی ئەم شاخە بوونی هەبووە، بەڵام گەیشتن و تێپەڕبوونی سەختی بۆی ژیانی زۆر کەسی خستە مەترسییەوە و لە ئەنجامدا هاتوچۆی بۆی کەمتر و کەمتر بووەوە، تا زۆر کەس پێیان باشتر بوو چیتر نەچنە ئەوێ و خەڵکی ئەم گوندە بە تەنیا لە گۆشەیەکی دوورەدەستی جیهاندا مانەوە.
حکومەت بڕیاریدا کۆتایی بەم دابڕانە بهێنێت و ڕێگایەک بۆ خەڵکی گوندەکە دروست بکات کە تێیدا هاتوچۆ بکەن، بەڵام لە ساڵی ١٩٧٢ هەموو شتێک گۆڕا، حکومەتی چین گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە وەبەرهێنانی چەند ملیۆنێک لەسەر ڕێگایەک کە تەنها بڕیار بوو ٣٠٠ کەس بەکاری بهێنن شایانی ئەوە نییە، بۆیە ئەم ڕێگایە لەلایەن ١٣ گوندنشینەوە لە ماوەی ٥ ساڵدا دروستکراوە، لەو ماوەیەدا توانیان تونێلێکی ١٢٠٠ مەتری لە ڕێگەی بەردەکانەوە هەڵکەنن. ئەم جادە تونێلە پانییەکەی ٤ مەترە و ئەوەندە گەورەیە کە ٢ ئۆتۆمبێل تێیدا تێپەڕن. بێگومان دروستکردنی ئەم تونێلە لەلایەن کەسانێکەوە کە هیچ مەشقێکیان وەرنەگرتبوو زۆر مەترسیدار بوو. لە ئەنجامدا ژمارەیەکیان لە ڕێگادا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش لە دروستکردنیان ڕانەگرت تا دواجار لە ١ی ئایاری ١٩٧٧ ڕێگاکە کرایەوە.

































































