زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
بەرپرسی فەرمانگەی كارەبای مێرگەسۆر،رایدەگەیەنێت، هۆكاری كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبا لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دەگەرێتەوە بۆ دابەزینی ڤۆلتیە. دەشڵێ، لە ماوەیەكی نزیكدا پێوەری زیرەك لە سنوورەكە دەبەسترێت.
بەیان قادر، بەرپرسی فەرمانگەی كارەبای مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” هۆكاری كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دەگەرێتەوە بۆ دابەزینی ڤۆلتیە، ئەوەش كەشوهەوا هۆكارە، چونكە چەند كەش و هەوا سارتر بێت خەڵك زیاتر كارەبا بەكاردەهێنێت.
بەرپرسی فەرمانگەی كارەبای مێرگەسۆر، گوتیشی:” وەكو فەرمانگەی كارەبای مێرگەسۆر هەموو ئامادەكاریەكمان كردووە بۆ وەرزی زستان رۆژانە لەسەر خەتین، بۆ ئەوەی هەر كێشەیەك هەبێت دەستبەجێ چارەسەر بكەین.
بەرپرسی فەرمانگەی كارەبای مێرگەسۆر، ئاشكراشی كرد:” لە ماوەیەكی نزیكدا پێوەری زیرەك لە سنوورەكە دەبەسترێت، هەروەها بۆ سێ مانگ دەبێت هاوبەشانی كارەبا بە ڕێژەیەكی زۆر پابەندن بە دانەوەی قەرزی كارەبا.
بەیان قادر، بەرپرسی فەرمانگەی كارەبای مێرگەسۆر، جەختی لەوەشكردەوە:” نزیكەی دوو مانگە لیژنەی بڕینی كارەبا لە سنوری فەرمانگەی بلێ دەستی بە كارەكانی كردووە و ئەو بازرگانانەی كە رێژەیەكی زۆر پارەی كارەبا قەرزدارن داوایان لێ دەكەین بچن بۆ فەرمانگەكە و ئەو بڕە پارەیەی كە قەرزدارن چ بە شێوەی قیست بێت، یان هەموو لەسەر یەك بدەنەوە”.