زاری كرمانجی-سۆران
چەوری ئاژەڵی پێشی دەوترێت چەوری تێر، چەندین سوودی گەورەی هەیە بۆ جەستەمان، لەوانە:
1- چەورییە تێرەكان هەموو ئەو ماددە خۆراكیانەی تێدایە كە لە چەوریدا دەتوێنەوە كە چەندین سوودی بۆ لەش هەیە. وەكو ڤیتامینەكانی ئەی و ئی و دی و كەی.
2- كارەكانی كۆئەندامی بەرگری لەش باشتر دەبێت كاتێك بەشی پێویست چەوری ئاژەڵی تێر بخورێت.
بۆ نموونە ڤیتامین A پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكان، ڤیتامین D پێویستە بۆ سیستەمی بەرگری لەش، كەمكردنەوەی وەرگرتنی چەوریش دەبێتە هۆی لاوازبوونی بەرگری لەش.
3- گەشەی منداڵ.
گرنگە ئافرەتی دووگیان بەشی پێویست چەوری ئاژەڵی تێر بخوات بۆ دابینكردنی ئەو ماددە خۆراكیانەی كە كۆرپەی گەشەسەندوو پێویستی پێیەتی، بەتایبەتی لە كاتی دووگیانی و شیرپێدان.
4-(گرنگە بۆ قژ و پێست) پێست لە پرۆتین و چەوری پێكهاتووە.
كاتێك چەوری پێویست كەم دەبێتەوە، پیربوون زاڵ دەبێت بەسەر پێستدا و تازەییەكەی كەم دەبێتەوە، ئەگەر دەتەوێت لەگەڵ تەمەندا پێستێكی تازە و جوانت هەبێت، ئەوا لە خواردنی چەوری ئاژەڵە تێرەكان كەمتەرخەم مەبە،
ئەمەش قژ دەگرێتەوە، كاتێك سیستەمێكی خۆراكی كەم چەوری پەیڕەو دەكەیت ، قژەكە وشك دەبێتەوە و دەشكێت و دەمرێت.
5-مێشك، ئایا دەزانی زۆربەی مێشك لە چەوری و كۆلیسترۆڵ دروستكراوە؟
مێشك پێویستی بە DHA هەیە كە ترشی چەوری ئۆمیگا ٣یە بۆ كارەكانی مەعریفی و بیرەوەری و تەركیز(فۆكەس) و سەرنجدان.
7- چەوری تێر یارمەتی بەرهەمهێنان و دەردانی زەرداو دەدات، ئەو دەردراوەی یارمەتی شكاندنی چەوری دەدات لە كۆلیسترۆڵ پێكهاتووە، زەرداو لە كۆلیسترۆڵ پێكهاتووە و كاتێك بەشی پێویست چەوری تێر نەخۆیت جەستە ناتوانێت بۆ دەردانی زەرداوێكی پێویست، و یەكێك لە نیشانەكانی خۆراكی كەم چەوری، بەردی زراوە، و بەردی زراو لە ئەنجامی كەمی دەردراوی زەرداو دروست دەبێت.
7- هەڵمژینی كالیسیۆم، بە كاركردنی ڤیتامین دی:
كاتێك ڤیتامین D كەم دەبێتەوە، 20 جار هەڵمژینی كالیسیۆم كەم دەبێتەوە.
8- چەورییە خۆراكییەكان هەست بە تێربوون دەبەخشن، ئەمەش ئاسانكاری دەكات بۆ بەڕۆژووبونی پچڕپچڕ، هەروەها كاتێك كەمتەرخەمی دەكەیت لە خواردنی چەوری، هەست بە برسێتی هەمیشەیی دەكەیت.
9- هۆرمۆن و هۆرمۆنی سێكسی واتە ئیسترۆجین و پرۆجسترۆن و تێستۆستیرۆن و كۆرتیزۆڵ هەموویان لە چەوری دروستكراون و لە غیابی چەوریشدا مادەی خاو بۆ بەرهەمهێنانی ئەم هۆرمۆنانە بەردەست نابێت.
10- باری دەروونی كاریگەری دەبێت لەسەر هۆڕمۆنی تایبەت كە لە چەوری دروست دەكرێت.
كاتێك مرۆڤەكان رێجیمێكی كەم چەوری پەیڕەو دەكەن، یان خواردنی بەرهەمە ئاژەڵییەكانیان كەمدەكەنەوە، ئەوا زیاتر سترێس و خەمۆكییان بۆ دروست دەبێت.
11-بەهێزی ئێسك. لەبەر ئەوەی ڤیتامین D ڤیتامینێكە لە چەوریدا دەتوێتەوە، پێویستە بۆ ڕێگریكردن لە پووكانەوەی ئێسك و كەمی چڕی ئێسك و خراپبوونی ئێسك و فشەڵبوونی.
12- تەندروستی ڕیخۆڵە.
كاتێك هەوكردن یان نەخۆشییەكی بەرگری خۆكار لە ڕیخۆڵەكاندا هەبێت، كێشەی هەرسكردن، ئاوسانی سك و هتد، لە هەمان كاتدا خۆ بەدوورگرتن لە خواردنی چەوری و بەرهەمە ئاژەڵییەكان، هەوكردنی ڕیخۆڵەكان زۆر خراپتر دەبێت.
چەوری ئاژەڵی یەكێكە لە چارەسەرە گەورەكان بۆ كێشەكانی بەرگری خۆكار لە ڕیخۆڵەكاندا، كە بریتییە لە خواردنی بڕێكی زۆر چەوری لەگەڵ ڕێژەیەكی مامناوەندی پرۆتین ،هەست بە ئاسوودەیییەكی زۆر دەكەیت لە ڕیخۆڵەكاندا و ئاوسان و باو بژ نامێنێت.
ڕیخۆڵەكان لە هەموو خۆراكێكی تر باشتر وەڵامی چەوری ئاژەڵ دەدەنەوە و پێیان خۆشە،
یانی ڕیخۆڵەكانمان حەزیان لە چەوری و پڕۆتینە نەك شەكر و شیرینی و كاربۆهایدرایت(وەكو نان و برنج و ساوەر و كێك و كولیچە) كە هۆكارن بۆ نەخۆش كەوتنی ڕیخۆڵەكانمان و دواتر نەخۆش كەوتنی جەستەمان.
دەیەها ساڵە ڕێنمایی دەكراین بە توێژینەوەی هەڵە كە چەوری ئاژەڵی مەخۆن تووشی نەخۆشی دەبن، لەبری ئەوە شیرینی و نان و برنج بخۆن، لە كاتێكدا لە ساڵەكانی چل بەدواوە ئەمە پەیڕەو كراوەو تووشبوونی مرۆڤایەتی بە نەخۆشی شەكرە بە ڕێژەی لە735% زیادیكردووە، هەروەها تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و مێشكیش.
بۆ كەسی تەندروست گۆشتی ئاژەڵ دەتوانرێت هەموو ڕۆژێك بخورێت بەو مەرجەی بڕەكەی لە نیو ڕوبع زیاتر نەبێت و چەور بێت، وا باشترە گۆشت لەگەڵ سەوزە و زەڵاتەی زۆردا بخورێت نەك نان برنج.
لەتیف ڕەئوف
ماستەر لە چارەسەر بە خۆراك و ڕاهێنەری ڕۆشنبیریی تەندروستی

































































