زاری کرمانجی
د. زیرەک زێباری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی سێشەممە (٦ی نیسانی ٢٠٢٦) ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات.
ئاماژەی بەوەش کرد: “کە بەهۆی ڕێکارە بانکی و کارگێڕییەکانەوە، پارەکە هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێمی کوردستان.
زێباری ئەوەشی ئاشکرا کرد: ئێستا شاندێکی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر سیستەمی “ئەسی کۆدا” و پرسی مووچە لە بەغدان.

































































