محەممەد مەحموود- سۆران :
شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری دەدات لەوەی ئەمڕۆ بەهۆی هەورە بروسکەی بەهێز و بارانی بەخوڕ ئەگەری بارینی تەزرە هەیە.
هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند” ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (٦/ ٤/ ٢٠٢٦)بەهۆی چالاکبوونی هەورە بروسکەی بەهێز و تاوه بارانی بەخوڕ لەکاته کانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، ئەمڕۆ بەکراوەیی ئەگەری بارینی تەزرە هەیە لەهەندێ شوێن و ناوچەی هەرێم .
هۆبەی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کشتوکاڵی سۆرانیش ئاماری باران بارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو و تێکڕای باران بارینی ئەمساڵ و جیاوازی لە گەڵ ساڵی ڕابردوو لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ زاری کرمانجی ناردووەو بەپێی ئەو ئامارەش بێت لە 24 کاتژمێری ڕابردوو زۆرترین باران لە قەزای خەلیفان باریووە.

































































