ئەمڕۆ دوو شەممە، بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەیان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٩٥ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٣ دۆلار و ٢ سەنت بوو.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٨ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.