زاری کرمانجی :
بەگوێرەی پێشبینییەكان، لە ناوڕاستی ئەم مانگەدا كەشوهەوای عێراق بەتەواوەی دەگۆڕێت و بەرەو گەرمبوون دەچێت، بەشێوەیەك كە پێشبینی كراوە پلەكانی گەرما لە 40 پلەی سیلیزی نزیك ببێتەوە.
شارەزایانی كەشناسیی عێراقی پێشبینییان كردووە، لە رۆژی 15ی ئەم مانگەوە كەشوهەوای عێراق بەتەواوی بگۆڕێت و بەرەو گەرمبوون بچێت.
هەروەها پێشبینییان كردووە، پلەكانی گەرما بەشێوەیەك بەرز ببێتەوە كە لە هەندێك شوێنی ناوەڕاست و باشووری عێراق بگاتە 40 پلەی سیلیزی.

































































